له وێرانه ماڵه که ی خۆمدا
له وێرانه ماڵه که ی خۆمدا
کتکه کۆره ی گۆشه ی مدبه قی سوڵتانم
سه دان ساڵه
حه وشه و به ره ی خۆم واڵایه و له به ر ده رگای دزانی خۆم پاسه وانم
سه دان ساڵه
رۆژێک ده بم به مه یته ری والی به غدا
رۆژێک له تاران کوتاڵم
رۆژێک لفکه م گه ڵی ژنی سوڵتان ده شۆم
رۆژێک گه سکم شان ده ماڵم
سه دان ساڵه
وه کوو چنگێک دانه وێڵه ئاشی مێژوو فرێی داوم
هه ر چوار ده وره م شارووچکه یه و مێرووله ده میان تێ ناوم
سه دان ساڵه
کاسه سه رم مناره یه کێ بێ به ده میه وه ده گرێ
سه دان ساڵه
وه کوو جووتێک سۆلی پینه پینه
له به ر ده رگای ته کیه ی جیهان فڕێ دراوم
کێ له پێم کا بۆ ئه و ده شێم
سه دان ساڵه
دوای پینه یه ک له پێ ده کرێم
سه دان ساڵه
دوای تڵیشێک فرێ ده درێم
من پشتێکی بریندارم ، له قامچی خۆم ڕاپه ڕیوم
من لافاوێکی لاسارم
له و که نارانه هه ڵساوم
که ته نگیان پێ هه ڵچنیوم
نانیشمه وه ، نانوومه وه ، بێ ئارامم
ئارامی من چرایه ک بوو
ره شه بای ده ورم خوێنی رشت
بێ به زه ییم
به زه یی من ده ریایه ک بوو
بینیان پێوه ناو هه ڵیان مشت
نانیشمه وه ، نانوومه وه
که من دان بم ، کوا ده رفه ت ، یان من یان مێروو
که من خوێن بم ، کوا ده رفه ت ، یان من یان زێروو
قاحبه ن ئه وانه ی که ده ڵێن :
دان و مێرو برای یه کن
قاحبه ن ئه وانه ی که ده ڵێن :
خوێن و زێروو برای یه کن
وه رن خه ڵکه له نێچیر و زام بپرسن
بڵێن تو خوا خه نجه ر هه یه زام تیمارکا
ڕاوچی هه یه نێچیر نه خوا
ده له دار به ڕوو بپرسن
ته وری دیوه دار بڕ نه بێ
ده له که رێکیش بپرسن
گورگی دیوه که ر دڕ نه بێ
قاحبه ن ئه وانه ی که ده ڵێن :
ماری شیرین ژاریش هه یه
قاحبه ن ئه وانه ی که ده ڵێن :
ته وری برای داریش هه یه